مه‌زڵوم كۆبانێ پەیامێكی لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاوكردەوە



فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی، نەتەوەییە بۆ پشتیوانی لە براکانی لە سوریا و ده‌شڵێت، “ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ برایان و هاوپه‌یمانانمان له‌ سلێمانی”.

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لە پەیامێكدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێمە بە توندی ئیدانەی کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین، ئەم پێشێلکاریانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و ڕەهەندی جددییان هەیە بەرامبەر ناوچەکە”.

ڕاشیگەیاندووە، “هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی، نەتەوەییە بۆ پشتیوانی لە براکانی لە سوریا، ئەوەش تورکیا ناڕەحەت دەکات”.

دەشلچێت: “ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندییە بنچینەییەكانمان لەگەڵ برایان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی و یەکگرتووین لە دژی ئەو پێشێلکاریانە”.

بەڵام مەزڵوم كۆبانێ‌ باسیی بە ئامانج گرتنی نەكردووە لەو هێرشەدا، لەكاتێكدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا دەڵێت: “هێرشەكە كاروانێكی سەربازی ئەمریكای كردۆتە ئامانج، كە مەزڵوم كۆبانێی تێدا بووە”.

ئێران دەیەوێت بچێتە نێو ماڵی عیراقییەكان
پێت ئێران دەیەوێت بچێتە نێو ماڵی عیراقییەكان
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هاتەدەنگ
دوات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هاتەدەنگ
پەیوەنیدر