سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنە سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت، له‌بری تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌كات، كه ئێواری دوێنێ 7ی نیسان ڕوویدا و دەشڵێت: “نیگه‌رانین له‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه به‌دوایدا هاتن”.
ڕاشیگەیاندووە، له كاتێكدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكاری ڕووداوه‌كه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به خۆیاندا بگرن و به شێوازێكی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانیدا بكه‌ن و له‌بری تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی.
جەختیشی كردۆتەوە، سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان، به‌تایبه‌تی شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ژیان و گوزه‌رانیان، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ڕێگه نادرێت به هیچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه.