پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق دەیەوێت ئاسمانی ئێران و سوریا وەک جێگرەوەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بدۆزێتەوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق، بە (دەنگی ئەمەریکا)ی ڕاگەیاند، “لایەنی عێراقی دەڵێن هه‌موو ڕێگه‌یەکی یاسایی و دیبلۆماتی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گرینه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌بوو به‌ناچاری ده‌بێت به‌دوای جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێن. ڕه‌نگه بژارده‌ی یه‌كه‌م به‌كارهێنانی ئاسمانی ئێران یاخود ئاسمانی سوریا بێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەینی، 7-4-2023، ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند ئەم ئێوارەیە لە “سیاجی فڕۆکەخانە” تەقینەوەیەک ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتەوە و تیمەکان هەرزوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد. ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان سەرقاڵی بەدواداچوونن لەبارەی لەبارەی تەقینەوەکە.
کاروان یاروەیس وتی، “ئه‌م ده‌روازه ئاسمانییه كه به‌ڕووی سلێمانی داده‌خرێت له‌ڕاستیدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گۆشه‌گیركردنی شاری سلێمانی، چونكه فڕۆكه‌خانه ته‌نها بۆ سه‌فه‌ر كردن نییە، به‌ڵكو ڕۆژانه ئاڵوگۆڕی كه‌لوپه‌له له‌ڕێی كارگۆوه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه دێته سلێمانی. له‌ڕاستیدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی سلێمانی و ئابوری سلێمانی ده‌بێت”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە لایەنی عێراقی بڕیارەکەی تورکیایان بەلاوە سەیر بووە و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی نیگه‌ران بوون، چونکە پێشتر ئاگادار نەکراونەتەوە.
دەڵێت، “پێشتر لایەنی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ئیمه‌یڵێكیان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیاوه كه ده‌ڵێت ‘ئه‌م بڕیاره‌ی ئێمه به‌پێی بڕیارێكی سه‌رووی خۆمانه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه ئاڕاسته‌مان كراوه”، له‌ئیمه‌یڵه‌كه وانوسراوه، کە “پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌منی بێت”.
هەروەها وتیشی، “ده‌بووایه پێشتر به‌فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه و سه‌روه‌ری ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت و به‌ڕێوه ده‌بردێت، چونكه پێشتر هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی فه‌رمی و نافه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیاوه له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نه‌بووه”.
كاروان یاروەیس دەشڵێت: “هیچ سه‌رپێچیەکی ئه‌منی یان ته‌كنیكی یان پێشێلکردنێکی ئه‌و بنه‌مایانه نەبووە، كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی جیهانی جێبه‌جێی ده‌كات له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی”.
دوابەدوای هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، عەقید جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند، ”لە كاتی هێرشەكەدا سێ سەربازی ئەمریكایی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ بوون و لە یەك كارواندا گەشتیان كردووە، خۆشبەختانە كەس نەبۆتە قوربانی و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە”.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەگاتە سلێمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنیەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی.