هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا



به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی هاووڵاتییەک لە شاخی سێکانیان کەوتە خوارەوە و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كه‌ گەیەندرایە نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سورداش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگادارکراینەوە کە روداوێکی هەڵدێران هەیە لە شاخی سێکانیان لە دۆڵی جافایەتی، تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانیمان ئاگادارکردەوە لە دوای گەیشتنی بەشێکیان بۆ شوێنی روداوەکە لەگەڵ هاووڵاتییانی گوندی سێکانیان، بەهۆی سەختی رێگای شاخەکە بۆ داگرتنی هاووڵاتییەکە هەلی کۆپتەر گەیشتە شوێنی روداوەکە و توانرا برینداره‌كه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی شار له‌ سلێمانی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی لەدەستدا.

وەزیری پەروەردە: هەر کەسێک دزە بە تاقیکردنەوەکان بکات بە ٣ ساڵ زیندانی سزا دەدرێت
پێشت وەزیری پەروەردە: هەر کەسێک دزە بە تاقیکردنەوەکان بکات بە ٣ ساڵ زیندانی سزا دەدرێت
كورتهێنانی بودجەی عێراق كەم دەكرێتەوە
دواتر كورتهێنانی بودجەی عێراق كەم دەكرێتەوە
ەیوەندیدار