لێزمە باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 150 ملم دەبارێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە هەفتەی ئایندەدا شەپۆلێكی چڕی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و زیاتر لە 2 ڕۆژ دەخایەنێت و تێكڕای باران بارین 100 تاوەكو 150 ملم دەبێت و ئەوەش ئەگەری ڕوودانی لافاوی لێ‌ دەكرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ١١ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای ناوەڕاستەوە بەفراوانی بۆ سەر ناوچەكانمان چالاك ئەبێت لەگەڵ خۆیدا بارستە ھەوایەكی زۆر شێدار دەھێنێتە ناوچەكەوە، كە لەم كات و وەرزەدا پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە، بۆیە ڕەگەزەكانی كەشوھەوا خێراتر دەگۆرێن و ناجێگیرە بن لەئەنجامدا مەودای پێشبینیەكی دروستی كەشوھەواش كورت دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، شێوازی دابارینەكان تا زیاتر بەرەو وەرزی گەرما برۆین بەزۆری دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و شەستە باران، كە لەماوەیەكی كەمدا بڕێكی زۆر باران ئەبارێت و ئەمەش زۆركات لەبەھێزی حاڵەتەكان ئەبێتە ھۆی دروستبوونی لافاوی كتوپر یان خێرا لەسەر ناوچەیەك.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “ئەم شەپۆلە بارانبارینە پێشبینی دەكرێت لە ١١ی مانگەوە دەستپێبكات لە ١٢ی مانگدا كاریگەریەكانی فراوان و بەھێز ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەكان بە لێزمە باران و چالاكبوونی با و ھەورە تریشقە دواتریش بەلاوازی تا ١٤ی مانگ ئەمێنێتەوە “.

سەبارەت بە ڕێژەی پێشبینی كراوی بارانبارین وتی، “تا دواین گۆرانكاری لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بۆ سەرجەم ناوچە نزمەكان لە ٣٠ تا ١٠٠ ملم-ە بەجیاوازی ناوچەكان و لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر لە ١٠٠ تا ١٥٠ ملم چاوەڕوان دەكرێت، بەڵام ئەگەری گۆڕانكاریش هەیە بەهۆی زۆری گۆڕانكاری لە كەشوهەوا لەم وەرزەدا”.

ڤایۆلێت جیسوپ.. شاژنی سەر کەشتییە نوقمبووەکان
پێت ڤایۆلێت جیسوپ.. شاژنی سەر کەشتییە نوقمبووەکان
ئاڵا عومەر؛ گەوهەری هونەری كوردی
دوات ئاڵا عومەر؛ گەوهەری هونەری كوردی
پەیوەندیدار