ئاڵا عومەر؛ گەوهەری هونەری كوردی



ئاڵا عومەر، خانمە هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما و گۆرانی كوردی، لە سلێمانییەوە بووە ئەستێرە و گەوهەری هونەری كوردی، كە هەرچەندە زیاتر بە دراما ناسراوە، بەڵام چەند شاكارێكی گۆرانی هەیە، كە هێشتا لە گوێی نەوەی ساڵی هەشتاكان و نەوەدەكان دەزرنگێتەوە.

ئاڵا عومەر، خانمە هونەرمەندی كورد لە ساڵی ۱۹٦۳ لە گەرەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لە قاوەخانەی سەرچیمەن لەدایك بووە.

بە گۆرانیە بەناوبانگەكەی “ئێوارەی پاییز” ناسرا، ساڵی١٩٨٢ ئەم گۆرانیە لەلایەن ئاڵا عومەر و نەوزاد مەحمودەوە وتراوە و ئاوازەكەش هەر نەوزاد مەحمود دایناوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەوزاد مەحمود پێشمەرگە بووە لەلایەن موزیك ژەن (كاك هاوار) كاری لیپسنی بۆ كراوە و خالید سەركار كاری دابەشكردنی بۆ كردووە، ئەم گۆرانیە بۆ شانۆگەریەك تۆماركراوە لەدەرهێنانی خوالێخۆشبوو عوسمان چێوارە ساڵی١٩٨٢ لە تیپی پێشڕەوی شانۆی كوردی و دواتر ساڵی ١٩٨٨لە لایەن تەلەفزیۆنی كركوكەوە كلیپی بۆ كراوە.

ئاڵا عومەر، ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە و ساڵانێكی زۆر خزمەتی كردووە بۆ هونەر و مۆسیقا و ناساندنی گۆرانی كوردی، هەروەها گۆرانی “خاكی شیرین” لەگەڵ ئەم تیپە تۆماری كردووە لەلایەك ئەسعەد قەراداغیەوە، هەروەها تەلەفزیۆنی كەركوك كلیپی بۆ گۆرانیەكەی كردووە.

یەكەمین كاری نواندنی ئەگەڕێتەوە بۆ شانۆگەری “كەلە سەر” لەدەرهینانی كەریم عوسمان بووە، لەهەمان شانۆگەری دوو گۆرانی لەگەڵ كڵپە مستەفادا ئەڵێ، لە تیپی موسیقای منداڵانی پیرەمیرد ٤۱ گۆرانی مناڵانی هەیە، ساڵی ١٩٨٥ بەشداری درامای ژاڵەی كردووە، یەكێك بوو لەو ئەزموونانەی، كە بووە هۆی بەناوبانگ بونی.

Soz life - ئاڵا عومەر گەوهەرێکی درەوشاوە له ئاسمانی... | Facebook

دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ “كەشكۆڵ” بووە جیهانێكی كراوە و دەرگایەكی مەزن بۆ ناساندنی ئەم گەوهەرەی هونەرە، ساڵی ١٩٩٨بووەتە دامەزرێنەر و ئەندامی تیپی هونەری ڕەنگاڵە.

جگە لە بواری شانۆ و گۆرانی:
ئاڵا عومەر لەبواری كۆمیدیا پانتایەكەی گەورەی پڕكردۆتەوە، كە باڵی كێشاوە بەسەر هەموو كۆمیدیا و توانیویەتی بەتەواوی ئەو ڕۆڵە بەرجەستە بكات لە زۆر درامای شەوانی ڕەمەزان بەشداری كردووە و هەموو یادگاریمان لەگەڵی هەبووە.

No photo description available.

لێزمە باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 150 ملم دەبارێت
پێت لێزمە باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 150 ملم دەبارێت
عێراق دراوی 20 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە
دوات عێراق دراوی 20 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەنیدر