هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ داوا لە توركیا دەكەم پێداچونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر راگرتنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا، داوای لە توركیای كردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات، دەشڵێت،”سلێمانی ‌و فڕۆكەخانەكەی ئارامن”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ”ئاژانسی فرانس پرێس”لەسەر راگرتنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا، داوا لە توركیای كردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی.

باسی لەوەشكردووە، دەتوانێت دڵنیایی بە توركیا بدات، كە سلێمانی‌ و فڕۆكەخانەكەی ئارامن، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەئارادایە.

دهۆك، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ژنە سی ساڵانەكە دەستیپێكرد
پێت دهۆك، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ژنە سی ساڵانەكە دەستیپێكرد
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
دوات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر