بەشێكی خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات بەرەو هەرێمی كوردستان دێن



 

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە، بەشێكی خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە، بەشێكیان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان لەگەڵ توندبوونەوەی ناڕەزایەتی و پێكدادانەكان لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەتایبەت لە مەهاباد و بۆكان، بەشێكی ناڕازی و خۆپیشاندەران ئەوانەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە، ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

لەئەوبارەیەوە كاربەدەستێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە بۆ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ناتوانن ئامارێكی ورد بڵاوبكەنەوە لەبارەی ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە لە ئەو ماوەیەدا ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

هەر لە ئەوبارەیەوە خەلیل نادری وتەبێژی پارتی ئازادی كوردستان- پاك بە ڕۆژنامە بەریتانییەكەی ڕاگەیاندووە 150 خۆپیشاندەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەو كەسانە چوونە ناو حیزبەكەیانەوە وەك پێشمەرگە.

ڕوونیشیكردووەتەوە ئەو كەسانە كە بەشێكیان ژنان، ناوەكانیان تۆماركراوە و دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان كردووە.

ماوەی دوو مانگە ناڕەزایەتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران سەریانهەڵداوە لە كاردانەوەی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژئاوا دەستی لە گرژییەكاندا هەیە
دوات وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژئاوا دەستی لە گرژییەكاندا هەیە
پەیوەنیدر