” لەوڵاتانی دراوسێوە سەگ دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان”



زیاتر لە 300 هەزار سەگی بێلانە هەن

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 300 هەزار سەگی بێلانە هەن و سەرۆكی ڕێكخراوێكیش دەڵێت، لەوڵاتانی دراوسێوە سەگ دەهێندرێتە هەرێم.

ملكۆ بازیانی، سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، سەگی بێلانە تەواوی هەرێمی كوردستانی تەنیوە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاوولاتییان دروستكردووە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، لە ئاستی هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار سەگی بێلانە هەن، پڕۆژەمان هەیە دەتوانین لە ماوەی سێ مانگدا هەموو كێشەی سەگی بێلانە چارەسەر بكەین، بەڵام پێویستی بە زیاتر لە ملیارێك دینار هەیە بەڵام تەرخانناكرێت .

بە پێی وتەی ملكۆ بازیانی، لە وڵاتانی دراوسێوە سەگ بە ڕێژەیەكی زۆر دەهێندرێتە هەرێمی كوردستانەوە بە تەنها لە پێنجوێنەوە نزیكەی 18 هەزار سەگ هێنراوەتە هەرێم و ئامانجی ئەوەش سیاسی و ئیداری نییە، بەڵكو پێدەچێت هۆكارەكە زیادبوونی سەگ بێت لە ئەو وڵاتانە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، نابێت لە شەقام و شوێنە گشتیيەكاندا خواردن بە سەگی بێلانە بدرێت، بەڵو باشتر وایە هەوڵ بدرێت سەگەكان ببرێن بۆ شەڵتەرەكان.

ڕێگری لە ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت
پێت ڕێگری لە ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت
کورد قوربانیی جیۆپۆلەتیک و ململانێی ناوخۆی
دوات کورد قوربانیی جیۆپۆلەتیک و ململانێی ناوخۆی
پەیوەندیدار