ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، هۆشداریی لەبارەی شەپۆلێكی باران بارینەوە لە هەفتەی داهاتوودا دا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “لە ماوەی نێوان ڕۆژی دووشەممە تا ڕۆژی هەینی لە هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و توركیا شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەمی ناوچەكان دەگرێتەوە.”
ڕوونیشیكردەوە “ڕۆژی دووشەممە سەرەتا بارانی كەم دەبارێت، دواتر لە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە، شەپۆلی بارانبارین بەهێز دەبێت، بە گوێرەی نەخشەكان، بارانی پێشبینیكراو لەسەر ناوچەكەمان بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت”.
دەشڵێت “هەندێك كات بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش ڕوو دەدات”.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.