ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ بەدوای پەكەكە كەوتووە



 

سەرۆكی توركیا و بەربژێری هاوپەیمانی كۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایدەگەیەنێت بەربژێری هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆن كەمال كلچدار ئۆغلۆ بەرنامەی هەیە توركیا بخاتە سەر بەرنامەی پەكەكە.

سەرۆكی توركیا و بەربژێری هاوپەیمانی كۆمار لە هێرشەكانی سەر ڕكابەرەكەی كەمال كلچدار ئۆغلۆ بەردەوامە و پێی دەڵێت “لەپێناو دەنگی هەدەپە بە دوای پەكەكە كەوتووە و خوازیارە توركیا بخاتە سەر بەرنامەی پەكەكە و هەدەپە، بەڵام گەلی توركیا ئەوە ناكات”.

تا دێت بانگەشە و كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان لە توركیا و باكووری كوردستان گەرمتر دەبن و ڕاپرسی نوێ بڵاودەكرێنەوە.

بەپێی نوێترین ڕاپرسییەكان، هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆن بەچەند خاڵێك لە پێش هاوپەیمانی كۆماری دەسەڵاتدارەوەیە، ئەوە سەرباری دەنگەكانی هەدەپە كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە دەچنە بەرژەوەندی هاوپەیمانی میللەت بۆ بردنەوەی سەرۆكایەتی كۆمار.

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە پەروین بوڵدان ڕایگەیاند ئەوان خوازیاری كۆتایهێنانن بە دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە و ئەوەش دەكەن.

ڕاشیگەیاند هەدەپە كە بە ناوی پارتی چەپی سەوز و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیدا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات، ئامانجی بردنەوەی 100 كورسی پەرلەمانی توركیایە.

هۆشداری لەبارەی شەپۆلێكی بارانەوە دەدرێت
پێت هۆشداری لەبارەی شەپۆلێكی بارانەوە دەدرێت
ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندران
دوات ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندران
پەیوەنیدر