ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندران



دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ١٠ هەلی كار بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بلاویكردەوە، لە ڕێگەی ( سیڤی )یەوە ( ١٠ ) هەلی كار بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتیەك بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ شارەزایانی بوارەكانی :

Cyber Security
Computer Networking
Data Analysis
Incident Handling
Graphic Designer

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، شارەزایانی ئەم بوارانە دەتوانن لە ڕۆژانی ( ١٠ تا ١٣ ی ٤ /٢٠٢٣ ) سیڤیەكانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاسایشی سنوری نیشتەجێبونیان بنێرن :

_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان .
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور .
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی .
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین .

تێبینی /
١_ داواكار دەبێت نیشتەجێی سنوری ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەبێت كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە .
٢_ ڕۆژی چاوپێكەوتن لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەكانتان ئاگاداردەكرێن .

 

ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ بەدوای پەكەكە كەوتووە
پێت ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ بەدوای پەكەكە كەوتووە
ڕۆژهەڵات سیناریۆكانی باشوور دووبارە دەكاتەوە
دوات ڕۆژهەڵات سیناریۆكانی باشوور دووبارە دەكاتەوە
پەیوەنیدر