وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەستیان لە گرژی و ئاژاوەكانی ئێراندا هەبووە.
ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند زانیاریمان دەستكەوتووە، بۆمان دەركەوتووە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەستیان لە گرژیی و ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی ئێران هەیە.
ڕاشیگەیاند لە ناو ئێراندا ژمارەیە كەسی بیانی ڕۆڵیان هەبووە لە گرژییەكاندا، لەوبارەیەوە ژمارەیەك كەس دەستگیركراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند تۆمەتەكانی ئەمریكا لەبارەی بۆردوومانی كەشتییەك لە كەنداوی عومان لەلایەن ئێرانەوە ڕاست نین و ئێران ئەو هێرشەی ئەنجام نەداوە.
لەلایەكی دیكەوە ئێران، بانگێشتی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای كردووە بۆ پێدانی یاداشتی ناڕەزایەتیی لەبەرامبەر پشتیوانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكانی ئێران.
ماوەی دوو مانگ زیاترە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزی لەڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە كاردانەوەی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەكاتی دەستگیركرانی لەلایە پۆلیسی ئێرشادەوە، سەریانهەڵداوە.