ڕێگری لە ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت



نرخی مریشک بەرزبووەتەوە، چاودێری بازرگانی سلێمانی لە پێناو دابەزینی نرخی مریشکدا بڕیاریداوە بە ڕێگری لە ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز و مانگی ڕەمەزان نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئێستا کیلۆیەک مریشک بە چوار هەزار و ٧٥٠ دینارە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەپێناو دابەزینی نرخی مریشک بڕیادراوە کە ڕێگری بکرێت لە ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی بۆ زۆری خواست و کەمی خستنەڕوو گەڕاندەوە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بڕێکی کەمتر مریشکیان کردووەتە کێڵگە پەلەوەرییەکان، بۆیە خواست لە خستنەڕوو زیاترە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە زووترین کات نرخی مریشک دادەبەزێتەوە و دەگەڕێتەوە نرخی جارانی، ڕێگانادرێت نرخی مریشک گرانببێت و ببێتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان.

 

كاسبكاران داوای سەقامگیربوونی بەهای دۆلار دەكەن
پێت كاسبكاران داوای سەقامگیربوونی بەهای دۆلار دەكەن
” لەوڵاتانی دراوسێوە سەگ دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان”
دوات ” لەوڵاتانی دراوسێوە سەگ دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان”
پەیوەندیدار