ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات



دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی دەستیپێکرد.

دانیشتنەکە بە ئامادەبونی ٢٣٥ پەرلەمانتار دەستیپێکرد و لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و٢٠٢٥ دەکرێت.

دوای خوێندنەوەی یەكەم، پرۆژەیاساكە رەوانەی لیژنەی دارایی دەكرێت بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەوبارەیەوە و ئامادەكردنی بۆ خوێندنەوەی دووەم و پەسەندكردنی پرۆژە یاساکە.

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە گەورەترین پرۆژە دادەنرێت لە مێژووی عێراقدا.کە لە ٦٧ ماددە پێکهاتوە و بڕەکەی ١٩٩ تریلیۆن و ٢٢ ملیار و ١١١ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار دینارەو پشکی هەرێمی کوردستان لەسەدا ١٢.٦-ە کە دەکاتە ١٦.٦ ترلیۆن دینار.

شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند رۆژێکی کەمدا زیاتر لە ٢٠٠ ملم باران دەبارێت
پێت شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند رۆژێکی کەمدا زیاتر لە ٢٠٠ ملم باران دەبارێت
زێلێنسكی كەوتنی شاری باخموت ڕادەگەیەنێت
دوات زێلێنسكی كەوتنی شاری باخموت ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر