سەدان كۆچبەر لە نزیك ئیتاڵیا لە خنكان ڕزگاركران



ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ڕایدەگەیەنێت، 440 كۆچبەریان لە بەلەمێكی ماسیگرتنی قەرەباڵغدا لە ئاوە نێودەوڵەتییەكانی كەناراوەكانی ماڵتا ڕزگار كردووە، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێكی ئاڵۆز دێت كە 11 كاتژمێری خایاند لەنێو شەپۆلە بەهێزەكانی دەریادا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند”كەشتی جیۆ بارێنتس لە شەودا بەهۆی خراپی كەشوهەواوە كێشەی بۆ دروستبوو لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەكەدا،لە سەرەتاوە تەنیا هێلەگی فریاكەوتنی بۆ كۆچبەران هەڵداوە”.

كۆمپانیای ئالارم فۆن كە ڕێكخراوێكی خێرخوازییە و پەیوەندییەكانی كۆچبەران وەردەگرێت لەنێو دەریای ناوەڕاست، دوو ڕۆژ لەمەوبەر هۆشداری دابوو لە دروستبوونی كێشە لەو بەلەمەدا.

ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاویكردەوە، بە گشتی 440 كەس كە هەشت ژن و 30 منداڵن، ئێستا لەناو كەشتیی جیۆپارێنتسدان و لەلایەن تیمەكانیانەوە چاودێری دەكرێن”.

كۆچبەرەكان خەڵكی سوریا، پاكستان، میسر، سۆماڵ و سریلانكان و بڕیارە بۆ ئیتاڵیا بگوازرێنەوە.

ئیتاڵیا ڕووبەڕووی زیادبوونی ژمارەی كۆچبەران بووەتەوە لە ڕێگەی دەریاوە لە باكووری ئەفریقا، بەجۆرێك ژمارەی كۆچبەران لەمساڵدا تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 28 هەزار كەس، لە كاتێكدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی شەش هەزار و 800 كۆچبەر بوون.

فلاڤیا پێرگۆلا، وتەبێژی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ڕایگەیاند، كۆچبەرە ڕزگاركراوەكان چوار ڕۆژیان لە دەریادا بەسەربردووە، لەنێویاندا دوو ڕۆژیان بێ خواردن و ئاو بوون، دوای ئەوەی بەلەمەكەیان لە ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە لە نزیك شاری بنغازی لە 1ی نیسانەوە بەڕێكەوتبوو.

بە وتەی پێرگۆلا، كۆچبەرێك لە ئەنجامی وشكبوونەوەی زۆرەوە هۆشی لەدەستداوە و بە هێلیكۆپتەر بۆ ماڵتا گوازراوەتەوە.

دووشەممەی ڕابردوو پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا لەئۆپەراسیۆنێكی سەختی ڕزگاركردن بە هێلیكۆپتەر، توانیان 32 كۆچبەر دەربهێنن كە لە دوورگەیەكی بچووكی بیابانی نزیك دوورگەی لامپێدوسا، گیریان خواردبوو.

 

عێراق پارە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێكی هەرێم دەنێرێت
پێت عێراق پارە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێكی هەرێم دەنێرێت
وادەی یارییەكانی جامی ئاسیا دیاریی كرا
دوات وادەی یارییەكانی جامی ئاسیا دیاریی كرا
پەیوەنیدر