یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنیان لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند



كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و پارتی كۆتایی هات و هەردوولا ڕایانگەیاند، خاڵێكی ئەوتۆ نەماوە جیاوازیمان هەبێت لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەكان.

زانا مەلا خالید، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ یەكێتی كۆبووینەوە لەبارەی ئەو خاڵانەی ڕێككەوتنمان كردبوو لەگەڵ یەكتر و لەگەڵ لایەنەكانی تریش كەوا شێوازی هەڵبژاردن چۆن بێت، ئەمڕۆش گفتوگۆمان كرد تاوەكو داڕشتنی یاسایی بۆ ئەو خاڵانە بكەین كەوا لەسەری ڕێككەوتووین، تاوەكو لەئایندەیەكی نزیك پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە لەسەری.

دەشڵێت: “خاڵێكی ئەوتۆ نەماوە جیاوازیمان هەبێت لەسەری لەگەڵ یەكێتی، ئەو خاڵەشی باسی پێكهاتەكان دەكرێت، هەردوولامان كۆكین لەسەر ئەوەی پێكهاتەكان خۆیان بۆچوونیان هەبێت لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەكەیان بۆ كورسی پێكهاتەكان، پێشتریش لەپەڕلەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، شاندێكی یونامی بەشداری لەكۆبوونەوەكە كردوە و گوێی لێ گرتووین و لەچەند ڕۆژی داهاتووش یونامی ڕای خۆیان وەك پێشنیار دەدەن بەئێمە و یەكێتی.

لای خۆشیەوە زیاد جەبار، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین هەڵبژاردن لەكاتی خۆی ئەنجام بدرێت و كۆبوونەوەكانیشمان بەردەوام دەبێت لەبارەی وردەكاری نووسینیەوەی یاسایەكی باش بۆ هەڵبژاردن.

وتیشی، “لەهەموو پرسەكاندا ڕای پێكهاتەكان بەهەند وەردەگرین، لەدوای ئەوەی یونامی ڕای خۆیان پێشكەش دەكەن بۆ شێوازی هەڵبژاردن، ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردن پێشكەش بە پەڕلەمان دەكەین”.

كەركوك، بەعسییەك دەستگیركرا
پێت كەركوك، بەعسییەك دەستگیركرا
نوێترین دەركەوتنی سیستانی
دوات نوێترین دەركەوتنی سیستانی
پەیوەنیدر