كەركوك، بەعسییەك دەستگیركرا



هێزێكی سەر بە لیوای 16ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكی حەشدی شەعبی، توانی ئەندامێكی سەر بە حزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی قەدەغەكراو لە عێراق دەستگیر بكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”دوای بەدواداچوون و وردبینی لە پرۆسەیەكی جۆریدا، هێزێكی لیوای 16ی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی، توانی كەسێك دەستگیربكات كە پڕوپاگەندەی بۆ حزبی بەعسی قەدەغەكراو دەكرد و نوسراوی حزبەكەی بڵاودەكردەوە، بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە و ناكۆكی لەنێو كۆمەڵگەی عێراقی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەركەوتووە دەستگیركراوەكە پەیوەندی لەگەڵ سەركردەكانی ڕژێمی پێشوودا هەیە لە توركیا و بەریتانیا، بۆیە ڕێكاریی یاسایی لەدژی گیراوەتەبەر”.

مەسرور بارزانی: دوای بڕینی مووچە و بودجە هەرێم نەوتی هەناردەكرد
پێت مەسرور بارزانی: دوای بڕینی مووچە و بودجە هەرێم نەوتی هەناردەكرد
یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنیان لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دوات یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنیان لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پەیوەنیدر