لە ئیلام كوردێك لە سێدارە درا





 

كۆتایییەكانی حەفتەی ڕابردوو، سزای سێدارەی بەندكراوێك بەناوی مەهدی لوتفی بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێكرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێكخراویافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، سزای سێدارەی بەندكراوێك بەناوی مەهدی لوتفی خەڵكی شاری ئەیوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا.

مەهدی لوتفی سێ ساڵ پێش دەستبەسەركرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ كام لە میدیاكانی سەر بە حكومەت هەوڵی لە سێدارە دانی ئەو بەندكراوەیان بڵاو نەكردووەتەوە.

كۆمەڵە یەكگرتنەوەی بە فەڕمی ڕاگەیاند
پێت كۆمەڵە یەكگرتنەوەی بە فەڕمی ڕاگەیاند
سوودان و سعوودیە مانۆڕێكی سەربازییان دەستپێكرد
دوات سوودان و سعوودیە مانۆڕێكی سەربازییان دەستپێكرد
پەیوەنیدر