بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بارستە هەوای سارد بۆ سەر هەرێم كۆتایی هاتووە و بارستە هەوایەكی هەرێم هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلەكانی باران بارین دەستپێدەكەنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بارستە ھەوایەکی گەرم و وشک لە ڕۆژئاوای ھەرێمەوە کار دەکاتە سەر کەشی ناوچەکانمان و ئەمشەو پلەکانی گەرما کەمتر نزمدەبنەوە بەراورد بە شەوانی ڕابردوو.
ڕاشیگەیاند، سبەی چوار شەممە ٥-٤-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری بەرز ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی ٢ تا ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ -٢٥ کم/ كاتژمێر لەئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە .
وتیشی، “کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە لەسەر ناوچەکانمان دوو سبەی پێنج شەممە ٦-٤-٢٠٢٣ کەم دەبێتەوە و سەرەتای ھەفتەی ئایندەش پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و لەکۆتای ھەفتەکەشدا شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە تریشقە ناوچەکانمان دەگرێتەوە”.