بەهۆی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق كارەبا زیاد دەبێتەوە



هەرێم و عێراق ڕێككەوتنیان لەسەر پرسی بودجە و هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ كرد و وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت: “پێدانی كارەبا زیاد دەبێتەوە”.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، 330 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەی نەوتی گەرمیان و خۆرمەڵە، پێدانی كارەبا کەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە بەغدا، بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم و فیدڕاڵ (مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی) ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە و بە نرخی فەرمی عێراق واژۆ كرا و بەپێی ڕێككەوتنەكە، داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتەوە هەژمارێكی تایبەتی و لەژێر چاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم و تەنها سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەسەڵاتی ڕاكێشانی پارەكەی هەیە.

سلێمانی، دەستبەسەر زیاتر لە 38 تۆن برنجی خراپبوودا گیرا
پێت سلێمانی، دەستبەسەر زیاتر لە 38 تۆن برنجی خراپبوودا گیرا
لەمەودوا لە 10 ڕۆژدا پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت
دوات لەمەودوا لە 10 ڕۆژدا پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت
پەیوەنیدر