ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی 3 ڕادەگەیەنرێت



هەرێم و عێراق لەسەر پرسی نەوت و بودجە ڕێككەوتن و یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت: “گوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان لەمڕۆوە باشتر دەبێت”.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، دەستكەوتێكی گرنگ بەدەستهاتووە و لەگەڵ گەڕانەوەی شاندەكە لە بەغدا لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە.

وتیشی، “مووچە هیچ مەترسییەکی لەسەر نەما و گوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان لەمڕۆوە باشتر دەبێت و ئەوەی لەتوانادابووە کراوە و دەکرێت”.

لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كۆتایی هاتن بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیەنرا.

مەسرور بارزانی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند، سوود لەم ڕێککەوتنە وەردەگرین بۆ یاسای نەوت و گاز. بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنە لە بودجە و یاسای نەوت و گاز ڕەنگ دەدەنەوە.

لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی وتی، “لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگەی پاریس، هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرابوو. ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیانی بە هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە”.

لەمەودوا لە 10 ڕۆژدا پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت
پێت لەمەودوا لە 10 ڕۆژدا پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت
“باری”، ئەو مێرنشینەی موسڵمانان لە دڵی ئیتالیادا دایانمەزراند
دوات “باری”، ئەو مێرنشینەی موسڵمانان لە دڵی ئیتالیادا دایانمەزراند
پەیوەنیدر