عەرەب و مەسیحییەكان بەشداری پێشمەرگەی كوردستان دەكەن



سەرۆكی هەرێم: ژمارەیەك پێشمەرگەی مەسیحی و عەرەب و ئێزدی لەنێو پێشمەرگەدا هەن

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی هێزێكی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دامەزراوەیی و بەهێزكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان، پێویستە هێزی پێشمەرگە بكەینە هێزێكی یەكگرتووی نیشتمانی و ئامانجی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دروستكردنی هێزێكی نیشتمانییە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند”ساڵی رابردوو لە رێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی كۆلێژی سەربازی زاخۆدا یەك ئەفسەری مەسیحی هەبوو، داوامكرد رێگە خۆشبكرێت بۆ بەشداری هەموو پێكهاتەكانی گەلی كوردستان لە هێزی پێشمەرگەدا، ئەمڕۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی مەسیحی و عەرەب و ئێزدی لەنێو ئەم هێزانەدا هەن، ئەوە مایەی خۆشحاڵییە، بەڵام هێشتا كەمە”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت “دەبێ هەوڵبدەن و زیاتر رێگە خۆشبكەن بۆ هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بۆ ئەوەی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا بەشداربن”.

دەشڵێت: “لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان. جێگەی دڵخۆشییە كە وێڕای ئەم ناكۆكییە سیاسییانە، پرۆسەی یەكخستن و رێكخستنەوەی پێشمەرگە نەوەستاوە و هەندێك هەنگاوی باش نراوە، بەڵام بێگومان چاوەڕێی هەنگاوی زیاترین و دەبێت بەردەوام كاری لەسەر بكەین”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: “لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە سەردانەكەی مانگی رابردووی بۆ بەغدا و هەولێر، زۆر بە روونی نیاز و بڕیاری ئەمریكای پێڕاگەیاندین بۆ درێژەدانی پشتیوانی لە پێشمەرگە، وەكو هاوبەشێكی سەرەكیی هاوپەیمانان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا”.

ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆ كرا
پێت ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆ كرا
گڕکانی فوجی، لەچاوەڕوانی تەقینەوەدایە
دوات گڕکانی فوجی، لەچاوەڕوانی تەقینەوەدایە
پەیوەنیدر