قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا زیاتر لە هەشت هەزار سەردانیان ئەنجامداوە و ٥٧ شوێنیان داخستووە و ١٠ شوێنکاریش رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی سێ-دا ژمارەی سەردان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ و کۆگا و خواردنگەو فرۆشگاو کارگەو هەموو شوێنکارەکان زیادی کردووە، بەو هۆیەشەوە ژمارەی سەرپێچی تۆمارکراو زیاتر بووە.
دەشڵێت:”لەو ماویەدا زیایر لە (٨)هەزار سەردان کراوەو (٨٧٦) پسوڵەی سەرپێچی کراوە، بەوهۆیەشەوە (٥٧)شوێن داخراوەو (١٠)شوێنکار روبەروی دادگا کراوەتەوە.
هەروەها رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییانلە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا چالاکییەکانمان زیادیکردووەو بەتایبەت بۆ چاودێریکردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە لەم مانگەدا خواستیان لەسەرە، هەربۆیە بڕی (٣٦) تۆن خۆراک و کەرەستەو شمەکی خراپبوومان لەناوبرادووە.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەشکرد بەراورد بە ساڵانی پێشتر سەرپێچی فرۆشیاران کەمیکردووە کە ئەمە خواستی لیژنە هاوبەشەکانە و لەکاتی پابەندنەبوونی فرۆشیاران سزای ماددی هەتا داخستن دەدرێن.