كۆمپانیای تویتەر، كە لەلایەن ئیلۆن ماسك-ەوە سەرۆكایەتی دەكرێت (ڤێریفای) کە بە”سەحە شینەكە” ناسراوە لە ماڵپەڕی (نیو یۆرك تایمز) سەندەوە بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوو مانگانە نزیكەی 8 دۆلار بداتە تویتەر بەرامبەر ئەو “سەحە شینە”.
ئەمڕۆ یەك شەممە نیو يۆرك تایمز، كە خاوەنی ٥٤ ملیۆن فۆلۆوەرە “ڤێریفای- سەحە شینەكە”ی تویتەری لەدەستدا، چونكە ئامادەنەبوو مانگانە بڕی نزیكەی 8 دۆلار بداتە ئەو كۆمپانیایە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە ئیلۆن ماسك، خاوەنی تویتەر بڕیاریدا هەركەسێك خاوەنی سەحە شینەكە بێت، پێویستە مانگی نزیكەی 8 دۆلار بداتە كۆمپانیایەكەی لەگەڵ هەندێ تایبەتمەندی تر ئەكاونتی سەحە شینەكە دەیگرێتەوە.
نیوۆرك تایمز هەواڵ و زانیاری لە ڕێگەی وێبسایت و ڕۆژنامەكەیەوە بڵاو دەكاتەوە و ساڵی ڕابردوو داهاتی ئەو دەزگایە 2.3 ملیار دۆلار بووە، كە 1.55 ملیار دۆلاری لە بەشداری كردن و 523 ملیۆن دۆلار لە ڕیكلام كردن و 232 ملیۆن دۆلاریش لە داهاتی دیكەوە بووە.
ڕۆژنامەی تایمز بۆ یەکەمجار ڕۆژی پێنج شەممە بڵاویکردەوە، کە “سەحە شینەكە” بۆ ڕێکخراوەکەی و ١٠ هەزار ئەندامی دەهێڵرێنەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی پارەیان داوە یان نا، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ ئامادەیی ئەو بۆ دانوستان.