سەرچاوەیەكی وەرزشی ئاگادار، خواستی یەكێتی تۆپی پێ بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە “لەسەر ئاستی كێشی قورس” بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەكە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە”یەكێتی تۆپی پێی عێراق داوایەكی فەرمی پێشكەش كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە یارییەكی دۆستانە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە مەدرید، لەو ڕووەشەوە كاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕۆڵی سەرەكی دەبێت لە دەستەبەركردنی یارییەكە، لەڕێی سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە باشەكەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا”.
بە وتەی سەرچاوەكە”ئەگەر یارییەكە مسۆگەر بكرێت، عێراق لە ماوەی یەك هەفتەدا ڕووبەڕووی چیلی و ئیسپانیا دەبێتەوە”.
هەڵبژاردەی نیشتمانی هەفتەی ڕابردوو لە یارییەكی دۆستانەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ڕووسیا، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕا.