سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕوودانی تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕادەگەیەنێت كە دەورییەیەكی پۆلیسی كردبووە ئامانج.
ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاند”تەقینەوەیەك لە دەروازەی ناوچەی عەرەفە لە نێو شاری كەركوك ڕوویدا و دەورەییەكی پۆلیسی كردبووە ئامانج”.
بە وتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بە بۆمبى دەنگی بووە و تەنیا زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە”.
لە دوای ڕووداوەكەش، پۆلیسی لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و بۆ زانینی وردەكاریی ڕووداوەكە پشتی بە كامێراكانی چاودێری بەستووە.