لە سێ مانگدا ٤٨ كورد لەسێدارە دراون



 

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا لانی كەم ٤٨ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی ئێراندا لە سێدارە دراون كە ٣ كەسیان بەندكراویان سیاسی بوون، ئەم ئامارەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا نزیكەی ٢٧٠٪ زیادی كردووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ لانی كەم سزای سێدارەی ٤٨ بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێراندا جێبەجێ كراوە.

ئەو ئامارە ٣٤٪ ی گشت لە سێدارە دراوانی ئێرانە كە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سزاكەیان لە ئێران جێبەجێ كراون. لەو ماوە دیاریكراوەدا لانی كەم ١٤١ بەندكراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.

ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا كە ١٣ بەندكراوی كورد لە سێدارە درابوون، ٢٧٠٪ زیادی كردووە.

ڕێكخراوی هەنگاو لەبارەی بەرزبوونەوەی لەسێدارەدان لەمساڵدا دەڵێت: حكوومەتی ئێران بۆ ترساندن و تۆڵەسەندنەوە لە خەڵكی كوردستان بە هۆی شۆڕشی ژینا، جێبەجێكرانی سزای سێدارەی هاووڵاتییانی كورد و بەتایبەت لە شارەكانی ناوەندی ئێرانی زیاد كردووە”.

-سزای سێدارەی ١٠ بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی كەرەج جێبەجێ كراوە.
-چوار بەندكراوی كورد لە بەندیخانەی ئەراك جێبەجێ كراوە.
-دوو بەندكراوی كوردی دیكەش لە بەندیخانەكانی هەمەدان و بەندەر عەباس لە سێدارە دراون.

تۆمەتەكان
-سیاسی: ٣ كەس واتە ٦٪ی هەموو حاڵەتەكان.
كوشتنی بەئەنقەست: ١٦ كەس واتە٣٣.٥٪ی هەموو حاڵەتەكان.
ماددە هۆشبەرەكان: ٢٧ كەس واتە ٥٦٪ی هەموو حاڵەتەكان.
دزی: ٢ كەس واتە ٤.٥٪ی هەموو حاڵەتەكان.

شوێنی لەسێدارەدان:
پارێزگای ئورمیە: ١٩ كەس.
پارێزگای كرماشان: ٨ كەس.
پارێزگای سنە: ٣ كەس.
پارێزگای ئیلام: ٢ كەس.
بەندیخانەكانی شارەكانی دیكەی ئێران: ١٦ كەس.

سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لەسەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ كرد
پێت سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لەسەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ كرد
لە سلێمانی پارە بۆ مووچە نییە
دوات لە سلێمانی پارە بۆ مووچە نییە
پەیوەنیدر