بڕیارە ئەمڕۆ جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا لە مۆسكۆ پایتەختی ڕووسیا كۆببنەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ رایگەیاند ڕۆژانی چوار و سێی نیسانی 2023 كۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا لە مۆسكۆ پایتەختی ڕووسیا ئەنجام دەدرێـت.
لەئەو چوارچێوەیەدا ڕووسیا هەوڵەكانی بۆ ئاشتبوونەوەی ئەسەد و ئەردۆغان درێژە پێدەدات.
كاربەدەستانی توركی و ئێرانی دەڵێن جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا لە مۆسكۆ كۆدەبنەوە بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی گفتووگۆكانی ئاشتبوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە.
كاربەدەستێكی توركیا دەڵێت چاوەڕێدەكرێت كۆبوونەوەكان بەردەوامبن تا گەیشتن بە كۆبوونەوەكان لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە.
لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوودا مۆسكۆ میوانداری كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری سووریا و توركیای كرد.