‎داوا دەكرێت 200 هەزار بكرێتە جەژنانە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان



پەرلەمانتارێك پێشنیارێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرزدەكاتەوە و تێیدا داوا دەكات بڕی٢٠٠ هەزار دینار جەژنانە بە فەرمانبەران و خانەنشینان بدرێت.

‎ئوسامە بەدری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشنیارێك ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و دەڵێت: “فەرمانبەر و خانەنشینانی عێراق لە دۆخێكی خراپی ئابووریدان و پێویستیان بە هاوكارییە”.

ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە، بڕی هەزار ٢٠٠ دینار بە فەرمانبەر و خانەنشینانی عێراق بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەو پارەیە وەكو جەژنانەیەك بدرێت بەو كەسانە هەتاكو پێداویستییەكانی جەژن بكڕن، چونكە نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

پێگەیەکی قەتەری: سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پێت پێگەیەکی قەتەری: سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
هەلی كار بۆ رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
دوات هەلی كار بۆ رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر