سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشی خزمەتگوزاریی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ڕۆژانە هەڵمەتی پاككردنەوە ئەنجام دەدەنن، داوای پاك ڕاگرتنی شۆستەو شەقام و شوێنە گشتییەكان دەكات .
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، رۆژانە بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بە مەبەستی پاك راگرتنی شەقام و شوێنە گشتییەكان هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدەدەنن.
لە ڕاگەیەنراوێكدا شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكەن ، كە هاوكاریانبن، لە پاك ڕاگرتنی شۆستەو شەقام و شوێنە گشتییەكان، لە دیاردەی فرێدانی خۆڵ و خاشاك، وەك ئەركێكی سەرشانیان و هەم وەك ڕێزگرتن لە كارگوزارە ماندوەكانمان، لەگەڵ ئەوەشدا سزای یاسایی لەسەرە.