وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیارێك بۆ خاوەنی یەكەكانی كۆمپانیای بەڕێز دەردەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی گشتاندنێك سەبارەت بە پڕۆژەكانی (گرین ستی، لوبنان ستی، بڕوا ستی)، كە لەلایەن كۆمپانیای بەڕێزەوە دروست كراون، دەردەكات.

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕیاری تۆماركردنی یەكەكانی ئەو پڕۆژانەی كۆمپانیای بەڕێز بەناوی بەشداربووانەوە دراوە و ئاماژە بەوكراوە، “پێویستە هەر بەشداربوویەك مامەڵەی تۆماركردنی یەكەكە بەناوی خۆی لە زووترین كات ئەنجام بدات و تۆماری بكات بەناوی خۆیەوە تا بەرواری (1/ 1/ 2026)”.

جەحتیشی كردۆتەوە، هەر كەس لەو ماوەیەدا مامەڵە نەكات و یەكەكەی نەكات بەناوی خۆیەوە، بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆی خۆی و لێكەوتەی یاسایی لێدەكەوێتەوە.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەی دیاریكراوە لێكەوتەی یاسایی دەبێت و هەر باج و ڕەسمێك هەبێت لەسەر خۆی یان وەبەرهێنەر، خاوەنی یەكە بەرپرس دەبێت لێی و هیچ پاساوێك وەرگیراو نابێت بۆی”.

“ئۆتۆمبێلی مەلیكە دوای سكانەر تابلۆی پێ‌ دەدرێت”
پێت “ئۆتۆمبێلی مەلیكە دوای سكانەر تابلۆی پێ‌ دەدرێت”
وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر نەوتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
دوات وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر نەوتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر