ڕێككەوتنی هەناردەكردنی نەوت واژوو دەكرێت



 

راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە، بێوار خنسی: رایگەیاند “بڕیارە لە میانی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا، هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم رێكبكەون و رێككەوتنی دووبارە هەناردەكردنی نەوتی واژوو دەكرێت”.

‎ راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە، بێوار خنسی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند لە میانی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسی نەوت رێككەوتنێك واژوو دەكەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە بكرێت.

٢٥ی ئاداری ئەمساڵ، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا، دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس كەیسێكی لە نێوان توركیا و عێراق یەكلایی كردەوە.

بێوار خنسی ئاماژە بەوەدا “لەنێو پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراقدا، ئەوە جێگیر كراوە كە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رەوانە بكات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم نەنێردرێت كێشە بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق دروست دەبێت”.

حكوومەتی هەرێم كوردستان پێش بڕیارەكەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان دەكرد.

لەیادی لەدایكبوونیدا هێندەی تەمەنی درەخت و نەمام دەچێنێت
پێت لەیادی لەدایكبوونیدا هێندەی تەمەنی درەخت و نەمام دەچێنێت
دوو گەورە تیرۆریستی داعش لە بەغدا دەستگیر كران
دوات دوو گەورە تیرۆریستی داعش لە بەغدا دەستگیر كران
پەیوەنیدر