دوو گەورە تیرۆریستی داعش لە بەغدا دەستگیر كران



 

دوو گەورە تیرۆریستی داعش لە باشووری پارێزگای بەغدا، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر كران.

حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دوو گەورە تیرۆریستی داعشی لە باشووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق راگەیاند.

دەستەی حەشدی شەعبی لە رایگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و زانیارییەكان لە حەشدی شەعبی لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا، دوو گەورە تیرۆریستی داعش بەناوەكانی (ف.ح.ص) و (ز.ح) دەستگیر كراون.

راشیگەیاندووە كە یەكێك لە دەستگیركراوەكان بەناوی ئەمیری كەرتی ئەنبار سەر بە داعش بووە، ئەوەی دیكەیش بەناو بەرپرسی ئەمنی كەرتی ئەنبار سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بووە.

ڕێككەوتنی هەناردەكردنی نەوت واژوو دەكرێت
پێت ڕێككەوتنی هەناردەكردنی نەوت واژوو دەكرێت
ئیسرائیل سووریای بۆردوومانكرد
دوات ئیسرائیل سووریای بۆردوومانكرد
پەیوەنیدر