وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە لە مانگی ئاداری رابردوودا، ١٠٠ ملیۆن و ٩١٣ ھەزار و ٢٧ بەرمیل نەوت ھەناردەكراوە و كۆی گشتیی داھاتەكەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٤٠٤ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار، حەوت ملیار و ٤٠٤ ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشت بەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی ئادار بڵاوكردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە لە مانگی ئاداردا، ١٠٠ ملیۆن و ٩١٣ ھەزار و ٢٧ بەرمیل نەوت ھەناردەكراوە كە كۆی گشتی داھاتەكەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٤٠٤ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش كردووە لە مانگی ئاداردا، بڕی نەوتی ھەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٨ ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار و ٦٩٢ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەكراو لە كەركووك لەڕێگای بەندەری جەیھانی توركیاوە، گەیشتووەتە یەك ملیۆن و٧٢٧ ھەزار و ٣٩٣ بەرمیل.
لە راگەیەندراوەكەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە مانگی ئاداردا، یەك بەرمیل نەوت تێكڕا بە ٧٣ دۆلار و ٣٧ سەنت فرۆشراوە.