پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی 48 كاتژمێری داهاتووی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 2– 04 – 2023، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە .

باس لە ئەوەش كراوە، سبەینێ‌ دووشەممە 3– 4 – 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێك ناوچەی شاخاوی ئاستی هەوری زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بەرزتر دەبنەوە .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

 

“حكومەت لە 365 رۆژی ساڵ، تەنیا یەك رۆژ تووشبووانی ئۆتیزمی لەبیرە”
پێت “حكومەت لە 365 رۆژی ساڵ، تەنیا یەك رۆژ تووشبووانی ئۆتیزمی لەبیرە”
ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ لەقەندیلەوە سڵاوی بۆ دێت
دوات ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ لەقەندیلەوە سڵاوی بۆ دێت
پەیوەنیدر