“زووتـر لـەگەڵ بەغدا رێکەوتبان ئەمڕۆ پێویستتان بەم بەپەلە تەسلیمبوونە نەدەبوو”



لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، وەرنە سەر ڕا و رێگەی یەکێتی کە ئەوسا و ئێستاش سەرکەوتنی کوردستان لە رێکەوتنی هاوسەنگ لەگەڵ بەغدا دەبینێ

ستران عەبدوڵڵا، لە نوسینێکدا لە ژێر (کوردایەتی دەربەستییە ، دەرکەوت هەر سۆمۆ برا گەورەتانە) دەڵێت:” کاتی خۆی تیمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دانوستاندێکی دوورودرێژ و بەرهەمداری کرد کە لەبەر بیرکردنەوەی تەسکی حزبیی و لەبەر بژاردەی هەڵەی نەوت فرۆشی و ناشەفافی کاروبارەکان رەوشەکەتان هێنایەوە خاڵی سفر”.

دەشڵێت:”زووتر لەگەڵ بەغدا رێکەوتبان ئەمڕۆ پێویستتان بەم بەپەلە تەسلیمبوونە و بەو هەمووشت تەسلیمکردنە نەدەبوو، باشتر بوو کە لەسەرەتاوە، بە بەرچاوڕوونیی و واقیعییەوە رێکەوتن بە دەستوور و دەفتەر و قەڵەم بکرایە و هەق و حیسابی دوو لایەنە بچەسپێ نە غەدرمان لێ بکرێ و نە بێ پەرواش بین لە سیاسەتی رەسمی عیراق، چونکە ئەم هەموو عینادییە کارێکی کرد مووچە و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک دوا بکەوێ، پەکی بکەوێ و بکەوێتە ژێر هەڕەشەی هات و نەهاتەوە”.

راشیگەیاندووە، جا بۆ ئەوەی بە زمانی شیرینی کوردی هەڕەشە و گوڕەشەی بان نەتەوەیی نەکرێت کەس نەیگوتووە بەغدا لە رووی دیموکراسیی و دادپەروەرییەوە شامی شەریفە و هەموو داوایەکی هەرێم پەسەند دەکات و هەر کە چووین ئیتر سەرکەوتین، بەڵام بەغدا سەرەڕای هەموو شتێک پایتەختی سیاسەتی کوردیشە و لەسەر بنەمایەکی دەستووری مەجبورە لانی کەمی ویستی کوردستان بسەلمێنێ و دوای دانوستانی دژوار هەر دەبێ لەگەڵمان رێکبکەوێت.

ستران عەبدوڵڵا نووسیویەتی:”با کەس نانوپیازی کوردایەتی بە سیاسەتی چەوتی تەیفێک لە سیاسەتی عیراقییەوە نەخوات و کەموکوڕی و پاشەکشێی سیاسیی بەغدا لەماوەی چەند ساڵی رابردوو نەکاتە ئەنجەتی رووکردنە ئەنقەرە و پشتکردنە بژاردە دەستوورییەکانی عیراق. کە تۆ چۆڵتکرد و لەوێ نەبووی تا میوان نەبی بێگومان مافت دەخۆن و شوێنت دەگرن و جێگات پڕ دەکەنەوە. ئاخر مەعلومە کە گۆشەگیری نەتەوەیی و بێباکی لە پڕۆسەی. سیاسیی پاتیەخت بەرامبەرەکەت هاندەدا کەینوبەینی شۆڤێنی و تایفەگەری خۆی سەر بخات”.

“ئەم هەموو هاشوهوشەی نەوتی خۆمان و ئابووری سەربەخۆ و سەروەری و سەرکەوتن کەچی هەر سۆما برا گەورەتانە ئێ خۆ سۆما چەند ساڵە عینوانی دیارە و بارەگاکەشی ناسراوە ئیتر بۆ ئەم هەموو مووچەبڕین و پاشکەوت و داکەوتە”.

لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستاش نەچووە و بچێ؛ وەرنە سەر را و رێی یەکێتی کە بژاردە دروستەکەیە:
دانوستانێکی ئازایەنە و دەستووریانە پەرە پێبدەن نەک رێکەوتنێکی بەهاری یەک وەرزی کە متمانە لەق بکات، بەڵکو رێکەوتنێکی هاوسەنگ و مەحکەم بێت کە نە لەگەڵ بەغدا تێکیبدەن و نە مافی کورد هەرزان فرۆش بکرێت.

هاوشێوەی رەیان لە کۆبانێ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ کەوتووەتەوە نێوبیرێکەوە
پێت هاوشێوەی رەیان لە کۆبانێ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ کەوتووەتەوە نێوبیرێکەوە
پارتی جگە لەكورسی كۆتاكان بەزۆربەی داواكارییەكانی یەكێتی ڕازی بووە ‌
دوات پارتی جگە لەكورسی كۆتاكان بەزۆربەی داواكارییەكانی یەكێتی ڕازی بووە ‌
پەیوەنیدر