لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەكەیان دەستی بەسەر یەك تۆن و (122) كیلۆگرام خورمادا گرت، كە شیاو نەبووە بۆ خواردن .
راپۆرتی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەت ئاشكرایكردووە، لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابوری و بەگومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەكە لەعەلوە دەستی بەسەر یەك تۆن و (122) كیلۆگرام خورمای هاوردەكراودا گرتووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نمونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەكە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی كراوە و وەڵامەكەی بە”شیاوی خواردن نییە” دراوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە كراوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.