بنزیما لە خولی سعودی نزیكدەبێتەوە



میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، كەریم بنزیمای هێرشبەری فەرەنسایی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، نزیكە لە وەرزی داهاتوودا لە خولی سعودیە یاریی بكات.


بەگوێرەی بەرنامەی “SBC” ، بنزیما زۆر نزیك بووەتەوە لە یاریكردن لە خولی سعودیە، دوای ئەوەی دانوستانەكان لەگەڵ یاریزانەكەدا گەیشتونەتە قۆناغی كۆتایی.

كەریم بنزیمە كە تەمەنی 35 ساڵە، بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوودا كۆتایی دێت، بۆیە دەتوانێت بە خۆڕایی واژۆ بۆَ هەر تیپێك بكات.

لای خۆیەوە نەجیب جەداوی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی، بە بەرنامەی یاریگا “SBC”ی ڕاگەیاندووە: “ئیتیحاد هەنگاوی تەواوی هەڵناوە لە دانوستانەكانی لەگەڵ بنزیما و بۆیە دەكرێت بڵێین كەریم بنزیما بەڕێژەی لەسەدا 90 لە وەرزی داهاتوودا ئیتیحادی دەبێت، جگەلەوەی گۆڕانكاری لە ڕێڕەوی دانوستانەكاندا ڕووبدات”.

ڕیال مەدرید دەیەوێت بۆ ساڵانی داهاتوودا ڤیكتۆر ئۆسیمهێنی نەیجیریی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی بگوازێتەوە یانەكە، تا ببێتە جێگرەوەی بنزیما، بەو پێیەی بۆندەكەی كۆتایی دێت و تەمەنیشی هەڵكشاوە.

 

بانكی ناوەندی زیاتر لە 870 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 870 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان پاشگەزدەبێتەوە
دواتر بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان پاشگەزدەبێتەوە
ەیوەندیدار