بەهۆی دۆلار دابەزی



دوابەدوای لێدوانەكانی بەرپرسانی بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت بە بەهێزكردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی، بەهای دۆلاری ئەمریكی ڕووی لە دابەزینی زیاتر كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلار بووە بە 152 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن و لیرە زیاتر دابەزیون و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 300 هەزار تمەنە و هەروەها 1890 لیرەی توركییە.

دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندییەوە بۆ زیاتر خستنە بازاڕی دۆلار و ڕۆژی پێنج شەممەش عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك رێكاری نوێ رادەگەیەنن، كە كێشەكان چارەسەر دەكەن و ئاسانكاریی دەكەن لە دەستكەوتنی دراوی بیانیدا.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی هەنگاو بەهەنگاو دادەبەزێت و كۆتوبەندی لەسەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگیراوە و لەمەبەداوە، بەپێی خواستی هاووڵاتیان ئامادەن دۆلار بفرۆشن.

توركیا، زیاتر لە 40 كۆچبەر ڕزگاركران
پێت توركیا، زیاتر لە 40 كۆچبەر ڕزگاركران
دوایین وەشانی ئایفۆن 33 كێشەی مۆبایلەكەت چارەسەر دەكات
دوات دوایین وەشانی ئایفۆن 33 كێشەی مۆبایلەكەت چارەسەر دەكات
پەیوەنیدر