شەپۆلی خۆڵبارین هەردوو پارێزگای بەغدا و سەڵاحەدینی گرتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر شەپۆلەكە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای ئەنباری لە خۆرئاوای وڵات داپۆشی.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، شەپۆلێكی خۆڵبارینی فراوان لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عیراقەوە گەیشتە پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین.
پێشتر دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق پێشبینی كردبوو لە هەندێك شاری وڵاتدا بارانبارین و خۆڵبارین ببێت.
ساڵانە چەندان جار شەپۆلەكانی خۆڵبارین لە باشوور و باشووری خۆرئاواى وڵاتەوە هەڵدەكەن و ڕوو لە عیراق دەكەن و زۆربەی شارەكان دەگرنەوە.