سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و كوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، كە بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و ئامادەیی و قوربانی و مێژووی خەبات و تێكۆشانیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئەمڕۆ 31ی ئازاری 2023 لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و كوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەركردایەتی هەردوو حزب و ئەندامان و جەماوەریان دەكات.
پیرۆزبایینامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
ئەمڕۆ 31ی ئازار، لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و كوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی هەردوو حزب و ئەندامان و جەماوەریان دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و ئامادەیی و قوربانی و مێژووی خەبات و تێكۆشانیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانین.
لەم یادەدا جەخت لە پێویستی و گرنگی پتەوكردنی كاری پێكەوەیی و یەكڕیزی و تەبایی لەنێو تەواوی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەكەینەوە بۆ تێپەڕاندنی تەحەدی و سەختییەكان و خزمەتێكی باشتر بە ئێستا و داهاتووی گەل و وڵاتەكەمان.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی حزب شیووعی و تەواوی شەهیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/3/31