بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوك هاووڵاتیەك كوژرا .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31ی 3ی 2023 لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوك هاووڵاتیەك كوژرا ، كە بە پێی زانیارییەكان ، ئەو هاووڵاتیە تەمەنی 38 ساڵ بووە و پێشمەرگەیە بووە دانیشتووی ڕێدارە بووە لە ناحیەی شوان.
هەر بە پێی زانیارییەكان، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، ئەو كەسە لەلایەن ماڵی خەزوریەوە لە گەرەكی شۆریجەی شاری كەركوك كوژراوە.