كەشناسی هەرێم ؛بارانی بەلێزمە دەبارێت و بەفربارین دەستپێدەكاتەوە



بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر بارین دەبێت .

بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هەینی 31ی 3ی 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت، لە هەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

ئاشكراشیكردووە، كە شێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ , لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 31– 03 – 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەكرێت سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت . لە هەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە .
پلەكانی گەرما/ بە شێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ , لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .
خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6– 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 1– 4 – 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە .
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك
ئاراستەی با / باشوور و باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

بانكی ناوەندیی عێراق كۆتوبەند لەسەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگیرا
پێت بانكی ناوەندیی عێراق كۆتوبەند لەسەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگیرا
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆڕەوە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ى گەلی كوردە
دوات ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆڕەوە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ى گەلی كوردە
پەیوەنیدر