لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە بە هەوڵەكانی ئارسناڵ دەكات بۆ بەدەستهێنانی بەهرەمەندە ئەوروپییەكان، لە میركاتۆی هاوینی داهاتوودا.
ماڵپەڕی “كالچیۆ مێركاتۆ” بڵاویكردەوە، ئارسناڵ لەپێشترین كاندیدە بۆ پەلكێشكردنی ڕاسموس هۆلۆند ئەستێرەی هەڵبژاردەی دانیماركی بۆ ڕیزەكانی.
ڕاسموس هۆلۆند لە یانەی ئەتاڵانتای ئیتاڵی یاری دەكات و لە یەكەم وەرزی یاریكردنی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەكە، 7 گۆڵی تۆماركردووە.
كالچیۆ مێركاتۆ دەڵێت، تێچووی بۆندەكەی ڕاسموس هۆلۆند 30 ملیۆن پاوەند لەسەر ئارسناڵ دەكەوێت.
ڕاسموس هۆلۆند لە هاوینی 2022 لە یانەی ستورم گرازەوە ڕووی لە یانەی ئەتالانتا كرد لەبەرامبەر 15 ملیۆن پاوەند.
هۆڵۆندی تەمەن 20 ساڵ، لە ماوەی یاریكردنی نێودەوڵەتیدا، لە دوو یاریدا 5 گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی دانیمارك تۆماركردووە.
ئارسناڵ بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزیدایە.