پارەدانی تەكسی دەبێتە ئەلیكترۆنی



بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەڕێگەی “تاكسی كەریم”ەوە لەمەوبەدوا پارەدانی تەكسی بەشێوەی كاش كەم دەبێتەوە و دەبێتە ئەلیكتڕۆنی و هەموو هاووڵاتیەك دەبێتە خاوەنی ئەكاونتێك بۆ پارەدانی ئەلیكتڕۆنی.

ڕێباز محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە گواستنەوەی گشیتیدا دەیانەوێت ئەو سێكتەرە بەرەوپێش ببەن، تاكسیش فراوانترین هۆیەكانی گواستیەوەیە بۆیە دەیانەوێت ئەو سێكتەرە ڕێكبخرێتەوە.

وتیشی،”لە بەرنامەیاندایە سود لە تەكنۆلۆژیای سەردەم وەربگرن بۆ گواستنەوە، بۆیە لە ڕێگەی “تاكسی كەریم” ەوە لەمەوبەدوا پارەدانی تەكسی بەشێوەی كاش كەم دەبێتەوە و دەبێتە ئەلیكترۆنی و هەموو هاووڵاتیەك دەبێتە خاوەنی ئەكاونتێك بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی”.

ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی “تەكسی كەریم”ەوە، هاووڵاتی ئەكاونتی دەبیت و شوێنەكەی دیاریدەكرێت، لەگەڵ جۆری گەشتەگەی و دواتر بە كیلۆمەتر ، بڕی پارەكەی لەڕێگەی ئەلكترۆنیەوە لێ وەردەگیرێت .

ئاشكراشیكرد، لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 70 هەزار تەكسی بوونی هەیە و پڕۆژەی تەكسی كەریم سوود لەو تەكسیانە وەردەگرێت ،بەڵام ڕێك دەخرێنەوە ، چونكە تەكسی نوێ هاوردە هەرێم ناكرێت.

هەواڵگری عێراق؛ 14 تۆمەتباری جۆراوجۆری یاساییان دەستگیركردووە
پێت هەواڵگری عێراق؛ 14 تۆمەتباری جۆراوجۆری یاساییان دەستگیركردووە
زێدان دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە
دوات زێدان دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە
پەیوەنیدر