سلێمانی؛ دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵەكی خراپ بوودا گیرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپبوونیەوە لیژنەكەیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەكدا دەگرن، و دوای دڵنیابونەوەی لە خراپبوونی لەسەر بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو بڕە كاڵەكە لەناو دەبرێت.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لەچوارچێوەی گەڕان و بەدواداچون و پشكنینەكانی لیژنەكەیان ئەمرۆ پێنجشەمە 30ی3ی2023 لەناو عەلوەی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی (500) پێنج سەد كیلۆگرام كاڵەكدا، كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە لە مانگی ڕەمەزاندا بیفرۆشێت .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پاش ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیا بوونەوە لە خراپبوونی، بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەژێر چاودێری لیژنەی تایبەت بە لەناوبردن، تەواوی ئەو بڕە كاڵەكە لەناودەبرێت.

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش شكا
پێت دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش شكا
پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت
دوات پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت
پەیوەنیدر