زێدان دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان لیستی پاڵێوراوان بۆ ڕاهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە ئاشكرا دەكەن، تا جێگەی هێرڤی ڕۆناری فەرەنسایی بگرێتەوە، دیارترینیشیان زێنەدین زێدان ئەفسانەی فەرەنسایی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدە.

یەك شەممەی ڕابردوو یەكێتی تۆپی پێی سعودیە وازهێنانی ڕۆناری لە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكە ڕاگەیاند، بەر لەوەی ماوەی بۆندەكەی تەواو ببێت، لە دوای وازهێنەكەشی ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئافرەتانی فەرەنسایی لە ئەستۆ دەگرێت.

ڕۆژنامەی (ریاچیە)ی سعودیە بڵاویكردەوە، چوار ناو كاندیدن بۆ سەركردایەتیكردنی سعودیە لەماوەی داهاتوودا، لەگەڵ ئەگەری هاتنەناوەوەی ناوی نوێ بۆ لیستی كاندیدەكان.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، زێدان لە لوتكەی ئەو ناوانەدا دەردەكەوێت و خۆرخی جیسوسی پورتوگالی ڕاهێنەری ئێستای فەنرباخچەی توركیا و ڕاهێنەری پێشووی هیلالی سعودی و بەنفیكای پورتوگالیش لە لیستەكەدایە.

هەروەها لە نێو كاندیدەكاندا ڕۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵی تێدابووە، هەرچەندە بۆندی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا هەیە.

سەبارەت بە ناوی چوارەمیش، سەعد شەهری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سعودیەیە.

پارەدانی تەكسی دەبێتە ئەلیكترۆنی
پێشت پارەدانی تەكسی دەبێتە ئەلیكترۆنی
هاووڵاتیان بۆ گەشتی عومرە پشت بە ڕێگای وشکانی دەبەستن
دواتر هاووڵاتیان بۆ گەشتی عومرە پشت بە ڕێگای وشکانی دەبەستن
ەیوەندیدار