دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش شكا



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 238 ملیۆن و 758 هەزار و 264 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 49 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 189 ملیۆن و 358 هەزار و 264 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 12 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 22 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 124 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی پێنج شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

موسەنا ئەمین: ئێستا دەتوانین لە عێراق داوای مافی هاووڵاتیان بکەین
پێت موسەنا ئەمین: ئێستا دەتوانین لە عێراق داوای مافی هاووڵاتیان بکەین
سلێمانی؛ دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵەكی خراپ بوودا گیرا
دوات سلێمانی؛ دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵەكی خراپ بوودا گیرا
پەیوەنیدر