بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی بێ سەرەتاكان “مەلیكە” ئاگادار دەكاتەوە كە پێشتر پشكنینیان كردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگا هەولێرەوە بڵاوكرایەوە” خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی بێ سەرەتاكان (مەلیكە) ئاگادار دەكرێنەوە كە پێشتر پشكنینیان كردووە، جارێكی دیكە سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكەش پشكنینیان بۆ بكرێت”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە” شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە ماوەی یەك مانگدا لە 30/3/2023 تا 30/4/2023 سەردانیان بكەن بە مەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشكنین، هەر شۆفێرێكیش لەو ماوەیەی دیاریكراوە سەردانیان نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت”.